كوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئەمنیەتیی كردنی دۆخی شاری مەریوان، هەر كەسیش كە جلی رەنگی سووری لەبەردابێلێپرسینەوەی لێدەكەن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەمنیەتیی كردنی شاری مەریوان خۆی لە گوشار خستنە سەر هاووڵاتیان، نەمانی خێرایی و بچڕانی هێڵی ئینترنێت و نەبوونی خزمەتگوزاری تەلەفوون و یاهوودا بینیوەتەوە.
سەرەڕای ئەو دۆخەی كە لەمەریواندا زاڵە چالاكانی فەرهەنگی بەبەردەوامی سەرقاڵی كۆ كردنەوەی واژۆ لە هاووڵاتیانی ئەو شارەن.
بەوتەی شایەتحاڵان، ژمارەیەك لەچالاكانی فەرهەنگی شاری مەریوان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو كردەوەی دادگا و ناوەندەكانی سەر بە رێژیم چوونەتە ماڵی ئیمام جومعەی ئەو شارە.
هەنووكە لەشاری مەریوان كەمپێنێك لەژێر ناوی كۆكردنەوەی واژۆ دژ بە بڕیاری دادگای شاری مەریوان پێك هاتووە.
رێكەوتی ٢٦ خاكەلێوە هاووڵاتییەك بەناوی توفیق داباشی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵكی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان و لەسەر بڕیاری دادگای رێژیم لەشاری مەریوان جلوبەرگی رەنگی سووری ژنانەی لەبەر كرابوو و لەشوێنە گشتییەكانی ئەو شارە پیشانی خەڵكیان دابوو.