کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٢٠ هەزار بنەماڵەی ئێرانی لە ساڵێکدا بەهۆی گرانیی دەوا و دەرمان دەچنە ژێر هێڵی هەژاری

19:06 - 17 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: کەمیی بوودجە لە کەرتی تەندروستی و دەرماندا ئێرانی کردووەتە یەکێک لە هەژارترین وڵاتانی جیهان و بەو هۆیەوە ساڵانە ٣٢٠ هەزار ئێران دەچنە ژێر هێڵی هەژاری.

لێکۆڵینەوە زانستییەکان نیشان دەدەن کە ساڵانە ٣٢٠ هەزار بنەماڵەی ئێرانی بە هۆی گرانی خەرجی دەوا و دەرمان دەچنە ژێر هێڵی هەژاری.

بەپێی ئاکامە پێوەندیدارەکانی ئەم لێکۆڵینەوە، بوودجەی بێهداشت، تەندروستی و دەوا و دەرمان لە یەک ساڵی رابردوودا ساڵانە ٣٢٠ هەزار بنەماڵەی ئێرانی دەخاتە ژێر گوشاری ئابوورییەوە.

هەر لەو پێوەندیەدا وەزیری بێهداشتی رێژیمی ئێران وتوویەتی، کە تەرخان نەکردنی بوودجە و کەمیی بوودجە بۆ ئەم بابەتە، ئەو وڵاتەی لە ئاستی جیهانیدا لە ریزی هەژارترین وڵاتانی جیهان داناوە.