کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٠٨ هەزار نەخوێندەوار لە کرماشان بوونی هەیە

14:46 - 4 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ١٠٤ هەزار هاووڵاتیی کوردی کرماشانی نەخوێندەوارن و زیاتر لە ٤ هەزاریش لە خوێندن بە جێ ماون.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری جێگری ئیدارەی پەروەردە و بەرهێنانی کرماشانەوە بڵاوی کردەوە، زیاتر لە ١٠٨ هەزار هاووڵاتیی کرماشانی نەخوێندەوارن و لە خوێندن بەجێ ماون.
بەگوێرەی دوایین سەرژمیری کەلە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی ئەنجام دراوە، زیاتر لە ١٠٤ هەزار هاووڵاتیی کورد لە کرماشان لە تەمەنی ١٠ هەتا ٤٩ ساڵدا خۆیان بە نەخوێندەوار ناساندووە.
رێژەی نێونجیی خوێندەواری لە کرماشان بە بەراورد لەگەڵ ئێران زۆر کەمترە و ئەمەش یەکێک لە سیاسەتەکانی هەڵاواردنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر نەتەوەی کوردە.
هەر لەو پێوەندییەدا ٤ هەزار و ٢٥٦ کەس لە تەمەنی ٦ هەتا ٩ ساڵانیش لە خوێندن بە جێ ماون.