کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەناردە غەیرە نەوتیەکانی ئێران هاوتەریب لەگەڵ هەناردەی نەوت رووی لە دابەزین دایە

19:31 - 16 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: هەناردە غەیرە نەوتیەکانی ئێران بەردەوام رووی لە دابەزین دایە و ئەمەش دابەزینی زیاتری ئاستی بازرگانیی ئێرانی بەدەاوە بووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا و یەکیەتیی ئورووپا دژی رێژیمی ئێران، خەساری قەرەبوونەکراوی بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە و گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە ئێران کەم کردووەتەوە.

رەوتی ئابووریی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام دابەزینی بە خۆوە گرتووە و ئەو دابەزینە رۆژلەدوای رۆژ بەرجاوتر دەبێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان لە دۆخی هەناردەکردنی ئێران دەرخەری ئەوەیە کە هەناردەغەیرە نەوتیەکانی ئەم وڵاتە روو لە دابەزین دەکات و لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا ئەو رەوتە دابەزینی زیاتری بە خۆیەوە بینیووە.

ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە هاوتەرازیی بازرگانیی دەرەوەی ئێران لە ماوەی ٨ مانگی رابردوودا، ١١ میلیارد و نیم دولار کەمی هێناوە.

لە په‌یوەندیی لەگەل کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەمارۆ ئابوورییە پەسندکراوەکان لە دژی رێژیمی ئێران، ئابووری ئەو وڵاتە لە گەڕ خراوە و لە راپۆرتێکدا لەلایەن رێکخراوی ئابووریی جیهانییەوە هاتووە کە ئەگەر رێکەوتنی ناوکی نێوان رێژیمی ئێران و وڵاتە زلهێزەکانی جیهان روو نەدات، ئابووریی ئێران هەتا ٢ ساڵی دیکە بە تەواوەتی دەرووخێت.