کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەورە تریشقە گیانی كچە مێرمنداڵێكی دێگولانی گرت

15:08 - 24 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: كچە مێرمنداڵێكی ناوچەی دێگولان بە هۆی بەركەوتنی هەورە تریشقە گیانی لەدەست دا.

ئیوارەی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ كچێکی تەمەن ١٥ساڵ و خەڵكی ئاوایی سلسلەی سەر بە شاری دێگولان بە هۆی بەركەوتنی هەورە تریشقە گیانی لەدەست دا.

ماڵپەڕی سام نیوز بڵاوی كردەوە، ئەو كچە تەمەن ١٥ساڵەیە بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەڕ وماڵات چووبۆوە بەرزاییەكانی ئاوایی سلسلە و لەئەنجامدا تووشی ئەو رووداوە بووە.

ئەو كچە مێر منداڵە دەست لەجێ‌گیانی لەدەست داوە.