کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٨٢ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیوعیی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی سدیق دەرویشی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی ناوەندی ٣ی کوردستانی حیزب، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان یان كرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا هەیئەتی حیزب پیرۆزبایی یادی ٨٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی شیوعیان بە كەماڵ شاكر، سكرتێری گشتیی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەم حیزبە گەیاند و هیوای سەركەوتنیان لە كار و خەباتیاندا بۆ بە ئاوات خواستن.
لە بەرامبەریشدا كەماڵ شاكر سکرتێری گشتیی حیزبی شیوعی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەربڕی.