کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ لەسەدا ٨٦ی گوندەکان بەهۆی نەبوونی پێوەری ئیمەنی، مەترسیی لافاویان لەسەرە

12:44 - 15 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: لە کۆی ٥٧١ گوند لە پارێزگای ئورمیە کە مەترسیی لافاویان لەسەرە، تەنیا ٨٠ گوند پێوەری ئیمەنییان هەیە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان و لەزاری بەڕێوەبەری گشتیی بونیادی مەسکەنـی رێژیمی ئێران لە پارێزگای ئورمیەوە، ٢ هەزار و ٣٣١ گوندی ئەو پارێزگایە لەبەرامبەر رووداوە سروشتییەکان وەکوو لافاو و بوومەلەزرە پێوەری ئیمەنییان نییە.

لەو نێوانەدا ٧٦٠ گوندی ئەو پارێزگایە کە مەترسی بوومەلەرزەیان لەسەرە لە نێوەنجی بۆ سەرەوەن، بەڵام هیچ هەوڵێک لەلایەن بنکە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران بۆ پارێزراوی ئەو گوندانە ئەنجام نەدراوە.

هەروەها لە ٥٧١ گوندی ئەو پارێزگایە کە مەترسی جیدیی لافاویان لەسەرە تەنیا ٨٠ گوند پارێزراون.

دابین‌نەکردنی بوودجە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بۆ پارێزراوی ئەو گوندانەی کە مەترسی رووداوە سروشتییەکانیان لەسەرە، نیگەرانیی هاووڵاتییانی دانیشتووی پارێزگاکانی کوردستانی رۆژهەڵاتی لێکەوتووەتەوە.

نەبوونی پارێزراوی و پێوەری ئیمەنی لە گوندەکانی کوردستان بووەتە هۆی ئەوە کە بە کەمترین رێژەی ئاوی باران و پێوەری ریشتێری بومەلەزرە زیانی قەرەبوو نەکراویان پێ بگات؛ ئەوەش لە حاڵێکدایە کە رێژیمی ئێران لە وڵاتە عەرەبە دراوسێیەکان پڕۆژەی گەورەی ئاوەدانکردنەوە بەڕێوە دەبات.