کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ چاندنی ١٠٠ دار لە لایەن لاوێکی کوردەوە، پێشوازیی بەرچاوی خەڵکی بەدواوە بوو

14:38 - 16 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: لاوێکی ژینگەپارێزی خەڵكی شارەکی راژانی ئۆرمیە، ١٠٠ دار ی جۆراوجۆری لە دۆڵی ئەو شارەکە چاند.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پیش، لە هەوڵێکی خۆڕسکدا، لاوێکی كوردی ژینگەپارێز، بە ناوی سەبری جنیكانلوو، خەڵكی شارەکی راژانی سەر بە ناوچەی ئورمیە، سەد داری جۆراوجۆر لە دۆڵ (گەل)ی چاند.
ئەوهاوولاتییە کوردە بە شێوەی خۆڕسک و بە سەرمایەی تاكەكەسی خۆی و بۆ ھاندانی خەڵكی ناوچەی ئورمیە سەد داری لە جۆرەکانی گۆێز، توو، بەی، بەڕوو و... لە دۆڵی گوندی راژان چاندووە و ئەو ھەنگاوە لە گەڵ پێشوازی خەڵكی ئەو ناوچەیە و بە تایبەتی لاوانی كورد بەرەوڕوو بووەتەوە.

10255.jpg


بە پێی راپۆرتی گەییشتوو، ئەم هاووڵاتییە کوردە، پێشتریش لە چەندین چالاكیی جۆراوجۆری چاندنی نەمام و دار لە شاخەكانی ئەو گوندە بەشداریی كردووە.
یەکێک لە دانیشتوانی راژان بە هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: بە ھۆی گرینگیدانی خەڵكی راژان بە سروشت و ژینگەپارێزی، ئێستا لە گەلی ئەو گوندەدا ھەژمارێكی زۆر ئاژەڵ وەك ورچ، مامز، بەراز و زۆر گیانلەبەری دیكە دەژین و خەڵكی ئەو گوندە پارێزگاری لەو ئاژەڵانە دەكەن.