کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی تورکەمەنستان هاوردەی سیمانی لە ئێرانەوە قەدەغە كرد

22:33 - 24 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: گومروكی وڵاتی تورکەمەنستان پێشی بەو ماشێنانەی كە كاری راگواستنی سیمانی ئێرانی بۆ ئەو وڵاتە دەكەن، گرت.
وڵاتی تورکەمەنستان گرێبەستی كڕینی ساڵانە یەك میلیۆن تۆن سیمانی لەگەڵ رێژیمی ئێران واژۆ كردووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا كەمترین سیمانی لە ئێرانەوە هاوردە كردووە.
ئەو وڵاتە ساڵانە لە سەدا حەوتی سیمانی وڵاتەكەی لە ئێرانەوە هاوردە دەكات.
هەر لەو پێوەندییەدا تورکەمەنستان ساڵی ٢٠١٢ش هەناردەی گازی بۆ ئێران هەتا ٦٠% كەم كردەوە و لە وەرزی زستاندا هەناردەی گازی بە تەواوەتی پچڕاند.
لەلایەكی دیكەوە هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردبۆوە، رێژیمی ئێران لە ساڵی ٩١ی هەتاوییدا یەك میلیارد دۆلار بابەتی كڕینی گاز بە تورکەمەنستان قەرزدارە.

هاوردەی ئێران لەتورکەمەنستانەوە لە ١١مانگی رابردووە هەتا ئێستا سەد و ١١میلیۆن دۆلار بووە.