کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١١ وڵاتی جیهان: رێژیمی ئێران هەرچی خێراتر هێزە چەكدارەكانی لەسووریە بكشێنێتەوە

23:45 - 2 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ١١ وڵاتی جیهان پاش كۆتایی دانیشتنی دۆستانی سووریە لەئوردون لە بەیاننامەیەكدا داوایان لەرێژیمی ئیسلامیی ئێران كرد كە هێزە نیزامییەكانی لەسووریە بكشێنێتەوە.


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لەكۆبوونەوەی دۆستانی سووریە لەئوردون رایانگەیاند، بوونی هێزەكانی رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا لەسووریە و پشتیوانی كردنیان لەرێژیمی سووریە، ئەمنیەتی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینی خستۆتە مەترسییەوە.
هەواڵدەریی روێتێرز بڵاوی كردەوە، لەبەیانییەكەدا باس لەوە كراوە هەر چەندە رێژیمی ئێران بەبەردەوامی نكۆڵی لەبوونی هێزەكانی لە خاكی سووریەدا كردووە، بەڵام هێندێ‌بەڵگەمان لەبەردەست دایە كە ئێران لەسووریە حوزووری نیزامی هەیە.
پێشتریش حكوومەتی ئەمریكا رایگەیاندبوو، دانیشتنی دۆستانی سووریە لەئوردون بەمەبەستی دیتنەوەی رێگا چارەیەكی سیاسیی بۆ چارەسەریی كێشەكانی سووریە، بەڕێوە دەچێت.

بەشێكی بەرچاو لەهاووڵاتیانی سووریە و ئەنجومەنی نیشتمانی سووریەش لەو باوەڕەدان كە چارەسەریی قەیرانی سووریە رێگای سیاسیی نیە.