کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی تورکیە دوو میداڵی زێڕیان بەدەستهێنا

14:44 - 7 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: دوو وەرزشوانی کوردی خەڵکی ئیلام لە کێبڕکێیەکانی پرێس سینەی نێونەتوەیی تورکیە، توانیان دوو میداڵی زێڕ بە دەست بێنن.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان،جەعفەر پیری‌نیا و پوریا مەحموودی دوو وەرزشوانی کوردی خەڵکی ئیلام لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی پرێس سینەی تورکیە توانیان پلەی یەکەم بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

پیری‌نیا لە کێشی سەرووی ١٤٠ و مەحموودی لە کێشی ١٠٠ کیلۆدا لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی تورکیە بەشدارییان کردبوو.

ئەو کێبڕکێیانە بە بەشداریی ٦ وڵاتی گورجستان، تورکیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئۆردۆن، ئازەربایجان و ئێران لە شاری ئانتالیای وڵاتی تورکیە لە ١٠ کێشی جۆراوجۆردا بەڕێوە چوو.

وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ئێران سەرەڕای سیاسیەتی هەڵاواردنی رێژیمی ئێران و دابین نەکردنی ئیمکاناتی پێویست لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمەوە توانیویانە لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بە دەست بێنن.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەندێک لە وەرزشوانانی کورد وەک زۆرانبازی ناسروای جیهان، سامان تەهماسبی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دربڕین بە هەڵاواردنی رێژیم لە بواری وەرزشدا زێدی خۆی بەجێهێشتووە و پەیوەست بە هەڵبژاردەی وڵاتی ئازەربایجانەوە بوو.