کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرگرتنی پارەی نایاسایی لە قوتابییان، \'\'باخچەی ساوایان\'\'یشی گرتەوە

20:05 - 1 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەرپرسانی باخچەی ساوایانی سەربە وەزارەرتی پەروەردە و فێرکردنی شاری شنۆ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندگای منداڵان، داوای پارەی نەختییان لە بنەماڵەی قوتابییان کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەرپرسانی باخچەی ساوایانی شاری شنۆ کەلە بنکەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنە داوای پارەی نەخییان لە بنەماڵەی قوتابییان کردووە.
بەرپرسانی باخچەی ساوایان بە هاووڵاتییانیان راگەیاندووە کە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندگاکانی باخچەی ساوایان وەک، بوودجەی سووتەمەنی، داوای پارەیان لێ دەکەن.

7514.jpg


وەرگرتنی پارە لە بنەماڵەی ئەو قوتابییانە لە کاتێک دایە کە باخچەی ساوایان سەربە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنە و وەرگرتنی پارە لەژێر هەر ناوێکدا نایاسایی‌یە.
چوونە سەری خەرجی ژیان و دەست کورتی بەهۆی نەبوونی داهات لە رێژیمی ئیسلامی ئێراندا، بەخێوکردنی منداڵانی هەتا رادەیەک ئەستەم کردووە کە بنەماڵەی ٦ کەسیی شاری پاوە بە ناچار داوای یارمەتییان لە بەرپرسان کردووە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لەو دوایی‌یانەدا کاربەدەستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەڵواسینی بیلبۆرد و پووستێر لە شوێنە گشتییەکان لەمەڕ زۆر کردنی منداڵ لە بنەماڵەکاندا پرۆپاگەندە دەکەن.