کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرگرتنی پارە لە قوتابییانی کورد ناڕەزایەتیی خەڵکی نەغەدەی لێ کەوتەوە

20:07 - 2 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ئیدارەی پەروەردەی شاری نەغەدە لە پارێزگای ئورمیە، داوای ١٠٠ هەزار تمەن پارەی لە هەر قوتابییەکی ئەو شارە کردووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئیدارەی پەروەردە و فێرکرنی شاری نەغەدە رایگەیاندووە: کە هەر قوتابییەک دەبێ بڕی ١٠٠ هەزار تمەن بە قوتابخانەکان بدەن و ئەگەر قوتابییان ئەو بڕە پارەیە نەدەن مەترسیی دەرکرانیان هەیە.
هاووڵاتییەکی ئاگادار لەو مەسەلە بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: داوا کردنی ئەو بڕە پارەیە و هەڕەشەی دەرکردنی قوتابییان لە ئەگەری نەدانی ئەو پارەیە، ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی خەڵک و باوک و دایکی قوتابییان بۆ ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە، هیچ ئاکامێکی نەبووە و بێ وەڵام ماوەتەوە.
ئەو شایەتحاڵە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێ، وتیشی: ئیدارە پەروەردە و بارهێنانی شاری نەغەدە زیاتر گوشار بۆ قوتابییە کوردەکان دێنن و تەنانەت ناوچە کورنشینەکان لە باری خزمەتگوزاریی ئامووزشییەوە فەقیرتر و هەژارترن.
گوشاری ئابووری و کەمیی داهات و دەست کورتیی زۆربەی بنەماڵەکان لەمەڕ دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە و لە ئەنجامدا وازهێنان لە خوێندن، سیاسەتێکە کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران چەندین ساڵە لە کوردستانی ئێراندا گرتوویەتە بەر و بەو شێوەیە دەیهەوێ ئاستی خوێندەواریی نەتەوەی کورد لە کوردستان و ئێراندا کەم بکاتەوە.
\'\'کوردستان میدیا\'\' هەتا ئێستا هەواڵی وەرگرتنی بە زۆرەملێی پارەی لە قوتابییانی شارەکانی مەریوان، روانسەر، سەقز، سنه، کامیاران، پیرانشار، بۆکان، ئورمیە، جوانڕۆ و شنۆی بڵاو کردووەتەوە.