کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرگەڕانی لە ساڵدا زیاتر لە ٢٠ تانکری هەڵگری ماددە شیمیاییەکان لە پارێزگای سنە

18:49 - 10 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوودا، بە هۆی هاتووچووی زیاتر لە نێونجی ئاسایی تانکرە نەوت هەڵگرەکان و وەرگەڕانیان لە رێگە و بانەکان، خەسارێکی بەرچاو بەر ژینگە و سروشتی کوردستان کەوەتووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ١٢٠ تانکری هەڵگری نەوت و مادە شیمیاییەکان لە رێگە و بانەکانی پارێزگای سنە وەرگەڕاونەتەوە.

وەرگەڕانی زیاتر لە ١٢٠ دانە تانکر لە ماوە ٦ ساڵی رابردوودا، زیانێکی بەرچاو و قەرەبو نەکراوەی لە سەر ژینگەی ئەم پارێزگایەی کوردستان هەبووە کە پیس بوونی سەرچاوە ئاوییەکان تەنیا یەکێک لە لێکەوتەکانی ئەم رووداوانە بووە.

لە ئێستادا رژانی مادە شیمیاییەکان و بەرهەمە نەوتیەکان لە ناو چۆم و کانیەکانی کوردستان، وەک مەترسیەکی بەردەوام بۆ سەر ژینگە و سروشت وە ئەژمار دێت.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییانی خەڵکی سنە بۆ جارێکی‌تر هەواڵی رووداوێکی هاوشێوەیان لە دەورووبەری سەرچاوەی ئاوی پێداویستیی ئەو شارە بیست کە ئەوەش بووەتە هۆی دڵەراوکەی ئەوان لە پیس بوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە.

دووپات بوونەوەی ئەم کارەساتانە و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی شار و پارێزگاکانی، نیگەرانی هاووڵاتییانی دوو قات کردووە.

وەرگەڕانی تانکرە نەوت هەڵگرەکان لە سنە و دەورووبەری بەنداوی قشلاخ لە حاڵێکدایە کە لە دەیەی رابردوودا چەندین جار ئەم کارەساتانە روویداوە بەڵام هیچ رێ و شوێنێک وەبەر نەگیراوە.