![](/weney-mallperr/11347.jpg)
کوردستان میدیا: لە سەدا ٧٥ی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکانی سەر بە پارێزگای سنە لە باری بێهداشتییەوە خاوێن راناگیردرێن و بۆ خواردنەوە نابن.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێو خۆییەکان و بە پشت بەستن بە ئاماری شیرکەتی ئاو و فازڵاوی سنە، ئێستا یەک هەزار و ٣٢٣ دانە سەر چاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکانی سەر بە سنە بۆ خواردنەوە نابن.
جگە لە رچاونەکردنی پاک و خاوێنیی سەر چاوە ئاوییەکان، لەساڵدا تانکری نەوت و ماددە شیمیایی هەڵگرەکان لە رێگەوبانەکانی ئەو پارێزگایە بە هۆی رووداوی هاتووچوو وەردەگەڕێن و دەبنە هۆی پیس بوونی ئاو.
لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی هەتا ئێستا، ١٢ تانکری نەوتهەڵگر لە رێگە و بانەکانی پارێزگای سنە وەرگەڕاون.
توێژینەوەکان لەو پەیوەندییەدا دەرخەری ئەوەیە کە هەر لیتر ماددەی نەوتی لانیکەم ٣ میلیۆن لیتر ئاوی خواردنەوە پیس دەکات.
هەروەها، ئامارە بڵاو کراوەکان نیشان دەدەن کە لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوودا، بە زیادبوونی هاتوچوو ١٢٠ تانکری نەوت هەڵگر لە رێگە و بانەکانی پارێزگای سنە وەرگەڕاون.
هەبوونی یەک هەزار و ٣٢٣ سەر چاوەی ئاوی خواردنەوەی ناستاندار لە گوندەکانی پارێزگای سنە لە حاڵێکدایە کە تەنیا یەک هەزار و ٧٠٢ گوندی ئەم پارێزگایە دانیشتووی تێدایە.
کێشەی نەبوون یا کەمی ئاوی خواردنەوە ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ گوندی پارێزگای سنەی گرتووەتەوە.
بە پشت بەستن بە ئامارە فەرمییەکان، دانیشتووانی ٢٧١ گوندی کرماشان و ٣٠٧ گوندی ئورمیە لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاو بەرەوروو بوونەتەوە و لە هاوینی ئهمساڵدا ئاوی خواردنەوە لە ١٩٩ گوندی ئورمیە جیرەبەندی بووە.
نەبوون و کەمی ئاوی خواردنەوە لە گوندەکان بە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی رووکردن لە شارەکان بووە و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی حەشیمەتی گوندەکان لە پارێزگای سنە.