کوردستان میدیا: پاش ئیعدامی ٣ زیندانیی سیاسیی کورد لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران، هێزە ئەمنیەتیی و یەگانی تایبەتی رێژیمی ئێران جێگیر کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزی نیزامی و یەگانی تایبەتی رێژیمی ئێران بە زیاد کردنی رێژەی هێزەکانی خۆی لە ئاستی شاری سنەدا، ئەو شارەی بە توندی ئەمنیەتی و میلیتاریزە کردووە.
هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران بە بڵاوبوونەوە لە شەقامەکان، هاتوچۆی هاووڵاتییانییان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە، هەتا بتوانن بەو شێوەیە پێش بە هەرچەشنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بگرن.
لەو پێوەندییەدا کاتژمیر ٥ی دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان لە شەقامی دوکتور قاسملوو (چوارڕێیانی شەبڕەنگ هەتا چوارڕێیانی ئەسڵی) خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کوردیان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە مەحکووم کرد.
لەو خۆپیشاندانەدا هێزەکانی رێژیمی ئێران دوو خۆپیشاندەریان کە خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان بوون، دەسبەسەر کردووە.