![](/weney-mallperr/4736.jpg)
كوردستان میدیا: پڕۆژەی زانینگەی پزیشكی شاری مەهاباد دوای ٢٠ ساڵ هێشتاكە بە نیوە تەواوی ماوەتەوە ولەلایەن لێپرسراوانی رێژیمەوە بایەخی پێنادرێت.
تەرحی دروست كردنی زانینگەی پزیشكی شاری مەهاباد دوای ٢٠ساڵ تەنیا لەسەدا
بیست، پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیوە و بۆ تەواو كردنی ئەو پڕۆژەیە بودجەیەكی سێمیلیارد تمەنی پێویستە.
پڕۆژەی ئەو زانینگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی و دوایین بودجەش كە بۆی تەرخان كراوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٩٠كە بڕەكەی٣٥ میلیۆن تمەن بووە.
لەشاری مەهاباد زانینگەی پزیشكی بوونی نیە و ئەگەر بێت و ئەو تەرحە جێبەجێبكرێ، خەڵكانێكی زۆر روو لەو بوارە دەكەن و شاری مەهابادیش پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێت.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژنامەی همشهری بڵاوی كردۆتەوە، لێپرسراوانی رێژیمی ئێران لەهەوڵی ئەوەدان كە ناوی ئەو زانینگەیە لە پیراپزیشكی بۆ زانستی كۆمەڵایەتی بگۆڕن.
زانینگەی پیراپزیشكی لەباشووری شاری مەهاباد و لەگەڕەكی پشت تەپی ئەو شارە هەڵكەوتووە.
بینای نیوە كارەی ئەو زانینگەیە بە هۆی كەمتر خەمییەكانی لێپرسراوانی رێژیمی ئێران، بۆتە شوێنی راگرتنی ئەسب و مەڕ و ماڵات.