کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی محەممەد (د خ)

01:21 - 23 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ساڵـڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە کە نوسخەیەکی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە بەم چەشنەیە:
بەنێوی خودای گەورە و دلۆڤان

بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی خۆشەویستمان حەزرەتی محەممەد دروود و سڵاوی خودای لەسەر بێت، لەلایەن یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێرانەوە، پیرۆزبایی دەکەین لە هەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و گەلی باوەڕمەندی کورد بە تایبەتی لە هەر چوارپارچەی کوردستان، هیوادارین ئەم جەژنە بۆ ئێمەی کورد ببێتە خۆشی و شادی و بەختەوەری.
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران