کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکی نەمام چاندن لە گوندی \"نێ\"ی مەریوان ئەنجام درا

15:44 - 11 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: بە بۆنەی یادی سووتانی دارەپیرەی ئەسحابی مەریوان لە ئاوایی نێ چالاکییەکی نەمام چاندن بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی خاکەلێوە بە بەشداری کۆمەڵێک لە مامۆستایان، پێش نوێژی گوندی نێ و گرووپێکی زۆر لە خەڵکی ژینگە پارێزی گوندی نێ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان چالاکییەکی نەمام چاندن ئەنجام درا.
هەر لەو پێوەندییەدا تابلویەک بە ناوی دارە پیرە لە شوێنی ئەو دارە کە سووتابوو دانرا.
خەڵکی ژینگە پارێز و ئەندامانی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان لەم هەوڵەدا لە دەوروبەری شوێنی دارە پیرە نەمامێکی زۆرییان چاند و هەروەها لە فەلەکەی شەهید دوکتور قاسملوو لە شاری مەریوانیش چەند دانە نەمام لە لایەن کۆمەڵێک هاووڵاتیی دڵسۆزەوە چاندراوە.

دارە پیرە لە ٢ کیلومێتری گوندی نێ هەڵکەوتووە و پێشتر سەیرانگای ئەو گوندە بووە و خەڵکی بۆ سەیران و تەفرێح روویان لەو شوێنە کردووە،ئەو دارە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە سووتێندرا.