![](/weney-mallperr/13713.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمیان بایکۆت کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموکرات له شاری بۆکان بۆ تهحریمكردنی شانۆی ههڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، دهستیان دایه چالاكی تهبلیغییاتی و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر و فایلی دەنگیی تایبەت بە بایکۆکردنی هەڵبژاردنەکان، ئەو هەڵبژاردنایان بایکۆت کرد.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ، لە شاری بۆكان بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی حیزبی دێموکرات و فایلی دەنگی دەنگ نادەین و تراكت و پوستری تایبەت لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری بۆكان و بەشیكی زۆر لە گوندەكانی سەر بەو شارە چالاكیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هەروەها ئەندامانی حیزب فایلی دەنگ و بەشیک لە بەیاننامەی حیزبی دێموکرات و و تراكتیان لە ڕێگای ئێس مێس، تێلگرام و ئینستاگرام و توڕەكۆمەڵایەتییەكان و بە تایبەت بۆ موبایل هاووڵاتییان ناردەراوە.
هەروەها، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، ئهندامان و لایهنگرانی نهێنیی حیزبی دێموکرات له شاری سهقز بۆ تهحریمكردنی شانۆی ههڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، دهستیان دایه چالاكی تهبلیغییاتی و بە نووسینی دروشم ئەو هەڵبژاردنایان بایکۆت کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە بەیانییەیەکدا هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی مەجلیسی ڕێژیمی بایکۆت کردووە