![](/weney-mallperr/15320.jpg)
کوردستان میدیا: هێزێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان تێک شکاند.
وتەبێژی شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کە لە نێوان گوندەکانی سەرگیز و قەرەسەقەل لە ناو خەڵکدا گەڕاون و کاروباری حیزبیان کردووە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ڕێژیم ڕووی داوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕادەی تەلەفاتی هێزەکانی ڕێژیم بەڕچاوە و ڕێژیم بە ئامبوولانس کوژرا و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شاری شنۆ ڕادەگوازێت و هاتووچۆ بۆ نەخۆشخانە قەدەغەیە.
بەپێی ئەو هەواڵە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران تەلەفاتێکی زۆریان داوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.
لە ماوەیەکیتردا، بیروڕای گشتی لەم هەواڵە زیاتر ئاگادار دەکەینەوە.