کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەندین حیزب و لایەنی سیاسی و کەسایەتی لە هەر چوار بەشی کوردستان لە ڕێورەسمی پرسەی شەهید چەکۆ ڕەحیمی‌دا بەشدار بوون

01:12 - 24 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسی و کەسایەتییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی، کە لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو بەشداریان کرد یان پەیامی هاوخەمییان نارد.

ئەو حیزب و لایەنە سیاسی و كەسایەتییانەی هەر چوار بەشی کوردستان کە بە هەیئەت بەشداری رێورەسمەکە بوون یان پەیامی سەرەخۆشییان بۆ ڕێوڕەسمەكە ناردبوو بریتین لە:

رۆژهەڵات:

- كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ـ كۆمەڵە ـ ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ـ كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ـ هاوڕێیانی پێشوو (ئەو هاوڕێیانەی کۆنگرەی ١٣ لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە)

باشوور:

ـ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان (کاک کۆسرەت رەسووڵ)
ـ مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
ـ عەتا سەراوی بە نوێنەرایەتی لە ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ قائیمقامی قەزای کۆیە/ شێخ چاپۆک
ـ نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی لە پشدەر
ـ غەفوور مەخمووری/ سکرتێری یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان
ـ یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستان
ـ مەڵبەندی ١٤ی ڕیکخستنی کۆیە/ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان/ ناوچەی کۆیە
ـ حیزبی شیوعی کوردستان/ کۆمیتەی قەزای کۆیە
ـ بزووتنەوەی گۆڕان، لقی كۆیە
ـ یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان / مەڵبەندی ١٤ی دەوروبەری هەولێر، لقی كۆیە
ـ سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر
ـ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی بانکی باواجی
ـ بەڕێوەبەرایەتی بانکی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی کۆیە
ـ بەڕێوەبەر و مامۆستاکانی خوێندنگای ڕۆژهەڵات
ـ بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی ئاماری کۆیە
ـ هێزی تایبەتی پێشمەرگەكانی میحوەری ٤ی باشووری كەركوك
ـ تۆڕی چەتری ڕێکخراوەکان

باکوور:

ـ پارتی سۆسیالیستی كوردستان / مەسعوود تەك
ـ پارتی ئازادیی كوردستان/ باكوور
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان/ باکوور
ـ پارتی وڵاتپارێزی دێموکرات/ باکوور

رۆژئاوا:

ـ پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە (PDKS)
ـ پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان لە سووریە

ـ کۆمەڵێکی زۆر لە کەسایەتی و مامۆستایانی زانکۆ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەر چوار بەشی کوردستان
ـ بنەماڵەی مەلا حەسەن شیوەسەڵی