![](/weney-mallperr/15223.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیسۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەمەڕ پەیوەست بوونەوەی کاوە ئاهەنگەری ئەندامی ڕێبەریی هاوڕێیانی پێشوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
کاوە ئاهەنگەری تێکۆشەری دیاری نێو ڕیزەکانی بزووتنەوی نەتەوەیی دێموکراتیکی گەلەکەمان کە دوای دابڕانی هاوڕێیانی پێشوومان لە پاش کۆنگرەی سێزدەهەمی حیزبی دێموکرات، ڕیزی هاوڕێیانی جیابۆوەی هەڵبژاردبوو و تا ڕۆژی ڕاگەیاندنی بڕیاری پەیوەست بوونەوەی پلەی ئەندامەتیی ڕێبەریی ڕێکخراوەکەیانی هەبوو، لە بڵاو کراوەیەکدا، درێژەی خەبات و تێکۆشانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا ڕاگەیاند.
کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی، وێڕای ئەوەی خۆشحاڵیی خۆی لە پەیوەستبوونەی هاوڕێ کاوە دەردەبڕێ، هیواش دەخوازێ کە لە سەنگەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، سەرکەوتنی زیاتر وەدەست بێنێ .
کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی
١٧ی جۆزەردانی١٣٩٥ی هەتاوی
٧ی ژوئەنی٢٠١٦ی زایینی