کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێ، لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز ڕاگیرا.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی نەورۆز لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە بەشداریی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و میوانانی ئەو بۆنەیە، لە بنکەی هێزی تایبەتی بە شێوەیەکی بەشکۆ بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سەروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی، بەخێرهاتنی میوانەکان کرا.
پاشان مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
مستەفا هیجری لە پەیامەکەیدا سەرەتا ڕایگەیاند کە لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پیرۆزباییەکی گەرم، بەگەرمیی ئاگری نەورۆز پێشکەش بە هەموو ئێوە، بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە چنگ زۆرداری و ملهوڕی، زیندانیانی سیاسیی سەربەرز کە سەریان لە بەرانبەر ستەم و ئازارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا نەوی نەکردووە، کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و ئێوە بەڕێزان، ئامادەبووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵمان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.
هیجری لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ڕوو لە لاوانی بەهەست و سەرکوتکراوی خۆرهەڵات ڕایگەیاند، ئێمە لە جێژنی نەورۆزدا ئەو پەیامەتان ئاراستە دەکەین و لەبەرداین لەوساڵدا دەرفەتتان بۆ بڕەخسێنین کە لە ساڵی نوێدا پەیوەست بن بە ڕیزی پێشمەرگەکانی دێموکرات بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی سەربەرزانە و بەجێهێشتنی هەرچی سەرشۆڕیی و دواکەوتووییە.
پاشان هونەرمەندی پێشمەرگە غوڵام فاتحی گۆرانیی شیرین بەهارەی هونەرمەندی بەناوبانگی کورد تاهیر تۆفیقی پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرد.
دواتر شێعرێک لەژێر ناوی بەهاری ڕاسان لە لایەن شەریف فەلاحـەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، سروودێکی نەتەوەیی لە لایەن هونەرمەند فەلەکەوە پێشکەش کرا.
پاشان ئاگری نەورۆزی دوژمن سووتێن لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گوڵێ ئیبراهیمی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات داگیرسێندرا.
بە بۆنەی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز چەندین پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی پێشکەش بە مەراسمەکە کرابوون کە بریتین لە:
ـ ناوەندی زەردەشتییەکانی کوردستان
ـ کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەرمیان، هەولێر و سلێمانی
لەو ڕێوڕەسمەدا شاندێکی PDK-S ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون.
کۆتایی مەراسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.