کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی ١٠ خاکەلێوەی ، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە کەمپی جێژنیکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر هەشت و سی خولەکی سەر لەبەیانی، لە ساڵۆنی ڕێوڕەسمەکانی حیزب لە کەمپی جێژنیکان بە بەشداریی پێشمەرگەکان، ئەندامانی حیزب و چەندین میوان لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەیڕەقیب دەستی پێکرد.
پاشان کەریم قەڵاتی ئەندامی ناوەند و بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتیی ناوەندی سێ، پەیامی ناوەندی بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدان خوێندەوە.
دواتر کۆڕی هونەریی حیزب چەندین پارچە موسیقایان بەو بۆنەوە پێشکەشی بەشداربوان کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، بەشداربوان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و لە لایەن سدیق دەرویشی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ناوەند و خاتوو ئامینە ڕەحمانی خێزانی شەهید سلێمان سابیری، تاجە گوڵینە لە سەر گڵکۆی شەهید ڕەسووڵ محەممەدزادە دانرا.
لە برگەی کۆتایی بۆنەکەدا، پیشانگای وێنەی شەهیدان کە لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی ناوەند ئامادە کرابوو، کرایەوە.