کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە سێ بڕگەی جیاوازدا لە سەر گڵکۆی شەهیدان، کردنەوەی پیشانگای وێنەی شەهیدان لە ساڵۆنی گشتیی رێوڕەسمەکانی حیزب، بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب بە بەشداریی \'\'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتی حیزب و ئەندامانی رێبەری و کادر و پێشمەرگە و میوانان و بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە لە بڕگەی یەکەمدا به ڕێژەی نیزامیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرە و گڵکۆی شەهیدان دەستی پێکرد و لە سەر گڵکۆی شەهیدان دوو سروود لەژێر ناوەکانی \'\'ئەی شەهیدان\'\' و \'\'مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم\'\' لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە خوێندرایەوە و دوابە دوای ئەوە \'\'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ هاوڕێی پێشمەرگه سلێمان سەنایی کوڕی شەهید، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفادارییان لە سەر گڵکۆی شەهیدان دانا.
پاشان پیشانگای وێنەی شەهیدان لە لایەن \'\'مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و عایشە دروودگەر خوشکی شەهید،بە ڕووی بەشدارانی ڕێوڕەسمەکەدا کرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا و ساڵۆنی گشتیی ڕێوڕەسمەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی ڕەقیب\'\' و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن تاهیر مەحموودی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.
دواتر سرودێک لەژێر ناوی خوێنی خاکەلێوە لە لایەن کۆری مووزیکی حیزبە پێشکەش بە بەشدابووان کرا.
دوابە دوای ئەوەش پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'سەلام ئیسماعیلپوور\'\' ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری یەکیەتیی خوێندکارانەوە خوێندرایەوە.
دواتر پەخشانێک لەژێر ناوی خۆری خاکەلێوە لە لایەن هاوڕێێ پێشمەرگە جەماڵ فەتحی و پەخشانێکی دیکە لە لایەن عەبدولڕەحمان یوسفی لەژێر ناوی سێدارە و ژیان پێشکەش کران.
لە کۆتاییدا، سروودێکی دیکە لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.
هەروەها بە بۆنەی ١٠ خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چەندین لایەن و حیزبی سیاسی و کەسایەتی پیامیان پێشکەش بە مەراسمەکە کردبوو کە بریتین لە:
ـ شێخ چاپۆک / فەرمانداریی شاری کۆیە
ـ مەڵبەندی ١٤ی کۆیە/ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان/ ناوچەی کۆیە
ـ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان/ لقی کۆیە
ـ حیزبی شیوعی کوردستان/ کۆمیتەی کۆیە
ـ بزووتنەوەی گۆڕان/ مەکۆی کۆیە
ـ یەکیەتیی زانانی ئایینیی ئیسلامی/ لقی تەق تەق