کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد

23:15 - 10 پووشپەڕ 2716

کوردستا میدیا: ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران، سەبارەت بە شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شنۆ وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد.

ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران، لە تەلڤزیۆنی فەرمی خۆیدا سیمای آزادی، بە بۆنەی شەهیدبوونی ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شنۆ، سەرەڕای بەرزنرخاندنی قارەمانییەتی پیشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە دژی داگیرکەرانی کوردستان سەرەخۆشی خۆی لە حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی ئەو پۆلە شەهیدە کرد.

هەروەها، ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران هادەردەی و هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەربڕی.