كوردستان میدیا: خاوەن كاری کۆمپانیای پتروشیمی كوردستان لە شاری سنە دە كرێكاری بەپیشنەی خۆی لەسەر كار دەركرد.
كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، پشكدار و لێپرسراوی تازەی كۆمپانیای پتروشیمی كوردستان بە بێهۆكارێكی روون ئەو دە كرێكارە كوردەی دەركردووە.
ئەگەری ئەوە هەیە دەركردنی ئەو كرێكارانە پێوەندیی بە مانگرتنی ئەوان لە مانگی رابردوودا بێت.
كرێكارانی ئەو كۆمپانیایە لە رێكەوتی ١٥ رەشەممە هەتا ٢٧ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بۆ ماوەی دوازدە رۆژ بە هۆی دوا كەوتنی مووچەكانیان مانیان گرتبوو.
ماوەیەك لەمەوبەریش كابلە سووری خاوەن كاری كۆمپانیای پتروشیمی كوردستان ژمارەیەك كرێكاری بە بیانووی نەبوونی كەلوپەلی پێویست بۆ بەرهەمهێنان و بە فرۆش نەچوونی بەرهەمەكانی لەسەر كار دەركردبوو.