کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی شاری بۆكان بە ئەنجامدانی چالاكی پشتیوانیان لەژنانی مەریوان دەربڕی

17:59 - 18 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: چەند رۆژ لەمەوبەر ژمارەیەك لەژنانی شاری بۆكان بەئەنجامدانی چالاكی پشتیوانیان لەژنانی مەریوان دەربڕی و هاوكاتیش بڕیاری دادگای ئەو شارەیان لەپێوەندیی بێ‌حورمەتی كردن بەژنانی كورد مەحكووم كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەشێك لەژنانی شاری بۆكان بە لەبەر كردنی جلی كوردی رەنگ سوور، رێگای كێوی بەردەزەردیان لەناو شارەوە هەتاكوو سەر شاخەكە بە پێ‌بڕی.
ئەو چالاكیە لەگەڵ دژكردەوەی هێزە ئینتزامییەكانی شاری بۆكان بەرەوروو بۆوە و لەناو ئاوایی كۆسە پێشیان بەژنانی بۆكان گرت و پێیان وتبوون، ئیزنی ئەوەیان نیە بچنە سەر كێوی بەردەزەرد.
شایەتحاڵێك بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، ئەو ژنانە بێ‌گوێ‌دان بە هوشدارەكانی ئەو هێزانە رێگای كێوی بەردەزەردیان لەبۆكان، گرتە بەر.
ئەو ژنانە دوای بڕینی رێگای كێوەكە، سەردانی گۆڕی موقبل هونەر پەژوو شاخەوانی كۆچ كردووی كوردیشیان كردبوو.
رێكەوتی ٢٦ی خاكەلێوە هێزی ئینتزامیی شاری مەریوان جلی ژنانەی كوردی لەبەر تاوانبارێكی پێاو كردبوو و لەناو شاری مەریوان پیشانی خەڵكیان دابوو.
ئەو هەڵسوكەتەی هێزە ئینتزامییەكان كەلەسەر بڕیاری دادگا ئەنجام درابوو ناڕەزایەتی بەرینی ژنانی مەریوان و شارەكانی دیكەی كوردستانی لێكەوتەوە.