کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرانەوەی پرۆژە نیوەچڵەکان لە کوردستان بەردەوامە

14:05 - 13 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: نەخۆشخانەی سەوڵاوا کە ١٦مانگ لە رێوڕەسمی فەرمیی کرانەوەی تێپەڕ دەبێت، هێشتا نیوەچڵە ماوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کرانەوەی پێشوەختی پرۆژە خزمەتگوزاری و پیشەسازییە نیوەچڵەکان لە کوردستان و بەڕێوەبردنی رێورەسمی تایبەت بۆ کرانەوەی ئەم پرۆژە ناتەواوانە، درێژەی هەیە.

لەم پێوەندییەدا، هەواڵدەریی تەسنیم کە لە هەواڵدەرییەکانی سەر بە رێژیمی ئێرانە، دوای تێپەڕ بوونی ١٧ مانگ لە بەڕێوەبردنی رێورەسمی تایبەتی کرانەوەی نەخۆشخانەی سەوڵاوا، بە وتەی فەرمانداری ئەم شارستانە لە پێشکەوتنی لە سەدا ٩٨ی سازکردنی ئەم نەخۆشخانەیە هەواڵی بڵاو کردەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە نەخۆشخانەی سەوڵاوا لە سالی رابردوودا، لەبەر نیوەچڵی و نەبوونی دوکتوری شارەزا و هەروەها نەبوونی پێداویستی داخرابوو و هەر بەوەیشەوە، لە ئێستادا فەرمانداری سەوڵاوا باس لەسەر بەرنامەرێژی لە بواری خزمەتگوزاریی لەشساغی بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەو نەخۆشخانەیەدەکات.

قسەکانی فەرمانداری سەوڵاوا لە حاڵێکدایە کە هاووڵاتییانی سەوڵاوایی دوای یەکەمین کرانەوەی نەخۆشخانەی سەوڵاوا، رایانگەیاندبوو کە ئەم نەخۆشخانەیە تەنیا ناوی نەخوشخانەی ٣٢ تەختییە و پێداویستییەکانی ئەم نەخۆشخانەیە لە ئاستی دێهیاریی گوندێکدایە.