کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧ کرێکاری بەنداوی داریان لە کاتی گەڕانەوە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

16:27 - 20 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: ٧ کرێکاری بەنداوی داریان خەڵکی گوندی \'\'ناو\'\'ی سەربە شارستانی سەوڵاوا، لە کاتی گەڕانەوە لە نزیک گوندی \'\'هەجیج\'\'ی سەربە شارستانی پاوە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و لە ئاکامدا گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، پاش نیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، بەهۆی بەربوونەوەی ماشینێکی جۆری \'\'توویووتا لەندکرووزێر\'\' لە ١٠٠ میتریی جادەی \'\'هەجیج\'\'، هەڵکەوتوو لەسەر رێگای پاوە بۆ مەریوان، ٧ کرێکاری بەنداوی داریان بەناوەکانی \'\'محەممەد غەریب رەمەزانی کوڕی غەیاس، مەحفووز گوڵناری کوڕی عەبدوڵڕەحیم، مورشید گوڵناری کوڕی محەممەد، رەحمان نەزەری کوڕی سوبحان، سەیاد نەزەری کوڕی موختار، غەفار کەریمی کوڕی غەفوور و کەریم خودادادی کوڕی موراد\'\'، کوژران و ٢ی دیکەش بریندار بوون.

6972.jpg

هاووڵاتییەکی ئاگاداری ئەو رووداوە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: خراپی و خاکی بوونی رێگەوبان و ناستانداریی ئەو جادەیە و نەبوونی لەمپەری قەراخ جادە، لە هۆکارەکییەکانی ئەو رووداوە بوون کە ٩ قوربانیی لێ کەوتووەوە.

6980.jpg

بەگوێرەی یاسای کار، خاوەنکارەکان ئەرکی دابینکردنی ئامرزای هاتوچۆ بۆ کرێکارانی دەرەوەی شارەکان هەیە و لەو پێوەندییەدا هەر رووداوێک بۆ کرێکاران بێتە پێشەوە خاوەنکارەکان تووشی سەرپێچیی یاسایی بوون.
بەهۆی ئەوەی کە ئەو کرێکارانە لە کاتی گەڕانەوەدا بوون، ئەو رووداوە وەکوو رووداوی کار هەژمار دەکرێ و خاوەنکارەکان بە قەرەبووکردنەوەی زیان لێ کەوتوان ئەرکدارن.
بەپێی یاسای کار، ئەو کارگە و کارخانانەی کە لە دەرەوەی شارەکاندا هەڵکەوتوون، خاوەنکارەکان بە دابینکردنی سرویسی هاتوچۆی ئیمەن و پارێزراو ئەرکدان.