کوردستان میدیا: شیرکەتی موعتەبەر کە بەڕێوەبەری پرۆژەی هەڵکەندنی تۆنێلی بەناو ئینقلابی شاری سنەیە، لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە مووچەی ٣٠ کرێکاری ئەو شیرکەتەی نەداوە.
هەواڵدەریی \'\'ئیلنا\'\' لە زاری کرێکارێکی ئەو شیرکەتەوە بڵاوی کردووتەوە، نەدانی بوودجەی تەرخانکراو بۆ جێبەجێ کردنی \'\'تۆنێلی ئینقلاب\'\' لە مەیدانی \'\'نەبووەت\'\'ی شاری سنە لە هۆکاری دواکەوتنی ٦ مانگەی ئەو کرێکارانەیە و ٧٠ کرێکاری دیکەش بەو هۆکارە لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
ئەو کرێکارە کە نەیویستووە ناوکەی ئاشکرا بکری، وتوویەتی: لە سەرەتای ئەو پرۆژەیەدا ١٠٠ کرێکار سەرقاڵی کارکردن بوون کە هەنووکە سەرەڕای ئەوەی کە ٧٠ کرێکار دەرکراون، ٣٠ کرێکاری دیکەش ٦ مانگە مووچە و حەقدەستەکەیان پێ نەدراوە و ئەو ٣٠ کرێکارەش لە ترسی دەرکرانیان توانای بەدواداچوونی داواکارییە سینفییەکانیان نییە.