کوردستان میدیا: محیەدین سەلیمی شاخەوانی کورد، کوڕی شەهید ڕەشید سەلیمی بە هۆی هەرەسی ڕنوو گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یەکێک لەو دوو شاخەوانەی لە دەرئەنجامی هەرەسهێنانی ڕنوو لە شاخی قوڵقوڵە گیانیان لەدەست داوە، بە ناوی محیەدین سەلیمی کوڕی شەهید ڕەشید سەلیمی بووە.
كاک ڕهشید سەلیمی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی له گوندی قوڵقوڵه شههید بوو.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، چوار شاخەوانی کورد کە بۆ سەرکەوتن بە سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقزدا ڕۆیشتبوون، تووشی هەرەس هێنانی ڕنوو دەبن و دوو کەس لەو چوار کەسە گیانیان لەدەست داوە.
شوناسی ئەو دوو شاخەوانە کوردەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانیهەژیر قادریان و محیەدین سەلیمی ڕاگەیاندراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراوان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.