![](/weney-mallperr/10123.jpg)
کوردستان میدیا: دەستوپێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە زانکۆی ئورمیە بە مەبەستی نانەوەی دووبەرەکی لە نێوان کورد و تورکی خەڵکی ئەو شارە دژ بە پ.ک.ک کۆبوونەوە بەڕێوەدەبەن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ئامادەکاریی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی نیسبەت بە سیاسەتەکانی پ.ک.ک لە زانکۆی ئورمیە لە هەوڵی ئەوە دایە کە دووبەرەکی و ئاژاوە لە نێوان کورد و تورک پێک بێنێت.
رێژیمی ئێران ئامادەکاری بۆ ئەو کۆبوونەوەیە کردووە بڕیارە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی لەلایەن خوێندکارانی تورکەوە بەڕێوە بچێت.
راپۆرتەکان لە زانکۆی ئورمیە باس لەوە دەکەن کە رێژیمی ئێران لە بەرانبەر کۆبوونەوەی خوێندکارانی کوردی زانکۆی ئورمیە بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ و وتنەوەی دروشمی \'\'بژی پێشمەرگە لەلایەن خوێندکارانی کوردەوە، ئەو کۆبوونەوەیان پێکهێناوە.
یەکێک لە خوێندکارانی کوردی زانکۆی ئورمیە سەرەڕای پشتراست کردنەوەی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە، بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: رێژیمی ئێران بە ئەنجام دانی ئەو کردەوەیە لە هەوڵی زەق کردنەوەی پ.ک.ک دایە و ئەو کۆبوونەوەیەی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ودووبەرەکینانەوە نێوان هاووڵاتییانی کورد و تورک ئەنجام دەدات.
لەو پێوەندییەدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی رەزبەری ئەمساڵ، ژمارەیەک لە خوێندکارانی تورکی زانکۆی ئورمیە کۆبوونەوەیەکیان دژی پ.ک.ک بەڕێوە بردبوو.
راپۆرتەکان لە شاری ئورمیە باس لەوە دەکەن کە ئەو رێپێوانانە لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی رێژیمی ئێران لە نێو خوێندکاران ئامادەکاری بۆ کرابوو و بەڕێوەچوو.
هەواڵدەرییەکانی سەربە رێژیمی ئێران راپۆرتەکانی پێوەندیدار بە رێپێوانەکانی هاووڵاتییان و خوێندکارانی کورد کە بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ بەڕێوەچوویان روماڵ نەکرد، بەڵام هەواڵی کۆبوونەوەی خوێندکارانی تورک دژی پ.ک.ک بە مەبەستی دووبەرەکینانەوە نێوان کورد و تورکیان سەرەڕای ئەوەیکە روماڵ کرد، هەتا جێگایەک کە توانیان زەقیان کردەوە.
ئویان نیووز لە چوارچێوەی بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی رێژیمی ئێران لە هەوڵی دووبەرەکینانەوە دابووە و رێپێوانی چەند کەسی خوێندکارانی گەورە کردووەتەوە.
لە راپۆرتەکەی ئویان نیووزدا هاتووە: \'خوێندکارانی زانکۆی ئورمیە رێپێوانێکیان دژی گرووپەکانی داعش، پ.ک.ک و پژاک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئیمراڵی، کەرکووک، تلعەفر و عەینولعەرب (کۆبانێ) بەڕێوەبردووە.
رێژیمی ئێران لە کاتی کۆبوونەوە و رێپێوانەکان لە کوردستانی ئێران کە بە شێوەیەکی خۆڕسک لەلایەن هاووڵاتییان بەڕێوەچوو لە رێگای جۆراوجۆر لە هەوڵی ئەوەدا بووە ئەو رێپێوانانە لە ئامانجی سەرەکی خۆی کە پشتیوانی لە کۆبانێ و مەحکووم کردنی جەنایاتی داعش بووە، بەلارێدا ببات.