کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر شەهیدبوونی سەید عومەر حوسێنی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

18:10 - 3 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر شەهیدبوونی سەید عومەر حوسێنی و بنەماڵەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

بۆ ئاگاداری ڕادەگەیەنین کە لە ڕاگەیاندنی دەفتەری سیاسی‌دا، لە پێوەندی لەگەڵ شەهید بوونی کاک سەید عومەر حوسێنی‌دا، هێندێک تێبینی لەسەر وەزعی بنەماڵەکەی لەبەرچاو گیرابوو کە ئەوە هێندێک پرسیاری بۆ ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی وڵات هێنا بووە پێش، بۆیە بە ڕوونی ڕادەگەیەنین کە هەر ئەندامێکی حیزب لە هەر شوێنێک کە لە ڕیزی پێشمەرگەدا جێگر دەبێ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و کاک سەید عومەریش کە پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ببووەوە، هەر بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەحیساب هاتووە و بە داخەوە کە شەهیدش بووە، لە ڕیزی شەهیدانی ناو سەنگەری پێشمەرگە چاوی لێ‌دەکرێ.

بە سپاسەوە

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی