کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێ، بانگەوازێکی بڵاو کردەوە.
دەقی بانگەوازەکە:
نەورۆزی کورد هێمای یەکڕیزی و سەرکەوتن، پیرۆز بێ
هاونیشتمانانی تامەزرۆی ئازادی!
هاتەوە نەورۆزی کوردستان هێمای خەباتی شێلگیر و کۆڵ نەدان، ڕەمزی تێکۆشان و نەوەستان تا سەرکەوتنی ئامانج و بەهاری نەتەوەکەمان.
ساڵەهایە کۆماری تاوانی تاران، لە کوردستان دەستی ناوەتە بینی ژیان، گۆڵ دەشێلێ، مۆسیقا دەتۆرێنێ و گۆرانی دەخنکێنێ، ساڵەهایە ڕوخساری سروشت و جوانی دەشێوێنێ.
گەلی ئێمە زۆر زستانی تووشی دیوە، زۆرداری بێ ئەژماری لەبەر ڕەویوە و گەلێک بەربەستی ئەستەم لە ئاست باهۆی ئیرادەی هەرمانی داخزیوە.
هزری نەورۆز پێمان دەڵێ، جەور و ستەم، داگیرکاری، وەک شەوگاری تۆسنی تووش و سەرما، شەماڵی ڕاسانی خاکەلێوە ڕایدەماڵی و لە توێی گەڵا و گولیلکی ئاوەدانی دا، مەلی شادی سروودی سەربەستی دەجریوێنێ. گەل و پێشمەرگە لە داوێنی ژیان دەڕوێنەوە و بەند و سەهۆڵبەندانی چلەکان لە بن پێیان دەتوێنەوە.
خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!
لاوانی دڵ پڕ لە گڕی نیشتمانپەروەری!
وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز و ساڵی تازە داواکارین ئەم نەورۆزەشمان وەک هەمیشە یەکڕیز و یەکگرتوو، بەهێز و باوەڕبەخۆ، پاریزگاری لە سەنگەرەکانی تێکۆشان و ئیرادەی نەتەوەییمان بکەین. هاوخەبات بین، ئەم نەورۆزەش بکەین بە جێژنی بەگژداچوونەوەی دەسەڵاتی تاریک پەرستی، فەرهەنگی خۆڕنین و قوڕپێوان و دۆش دامان. بەکردنەوەی ئاوری نەورۆز و پێکهێنانی ڕێوڕەسمی پڕشکۆ و سۆز، جارێکی دیکەش بڵێینەوە، گەلی کورد تا هەڵهاتنی خۆری ڕزگاری دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرێ و لە بەرامبەر هەموو هێزێکی ملهوڕ و سەرەڕۆدا کلتووری ڕەسەنی نەتەوەیی و هێماکانی بەرخۆدانی دەپارێزێ.
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەوپیری مەرگەوە
بە باوەڕمان، نووتەک و تاریکیی کۆماری ئیسلامی و زوقم و شەختەی بێدادی، چۆک دادەدەن هەمبەر شەماڵ و خۆری ڕاپەڕین، لەبەر قریوەی کۆڕی شادی و قاقا و قریشکەی پێکەنین .
دڵنیاین لە کوردستان، زەمهەریری شڵێوەی ڕاسان، ئاوماڵکی داگیرکەران ڕادەماڵێ تا هەڵدێرگە و تا کەنارەکانی نەمان. لاوانی وڵات، ئاڵای ئازادیی گەل هەڵدەدەن لە هەواری ڕزگاریی نیشتمان، لە کۆشکی سەربەستی کوردستان.
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بە هاتەوە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیسیۆنی تەشکیلات
نەورۆزی ٢٧١٦ی کوردی