کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمێرتس بانک بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی دژی رێژیمی ئێران یەک میلیارد دولار جەریمە کرا

15:55 - 21 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: کۆمێرتس بانکی ئاڵمان بە هۆی پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییە پەسندکراوەکانی ئامریکا دژی رێژیمی ئێران، یەک میلیارد دۆلار جەریمە کرا.
بەپێی راپۆرتی یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی ئاڵمان، کۆمێرتس بانک کە یەکێک لە گەوەرەترین بانکەکانی ئاڵمانە، لەلایەن ئامریکاوە بە هۆی هاوکاری لەگەڵ رێژیمی ئێران و پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییە پەسندکەاوەکانی دژی رێژیمی ئێران بە زیاتر لە یەک میلیارد دولار جەریمەی نەختی سزا درا.

بانکی کۆمێرتس بۆ درێژەدانی چالاکییەکانی خۆی لە ئامریکا دەبێت ئەو جەریمە بدات.

وەزارەتی داگوستەریی ، خەزێنەداری و بانکی ناوەندیی ئامریکا لە سکاڵاکارانی کۆمێرتس بانکی ئاڵمانن.

لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینیەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، ژمارەیەکی زۆر کەس، شیرکەت و دامەزراوە کە لە هەوڵی یارمەتیدان بە رێژیمی ئێران و دەورلێدانی گەمارۆکان بوون، لەلایەن ئامریکاوە سزا دراون.
زۆربەی ئەو کەس و دامەزراوانە لەلایەن ئامریکاوە خراونەتە ناو لیستەی گەمارۆکان و هەندێکیش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە سزای نەختی مەحکووم کراون.

بانکی بی.ئێن.پی فەرانسە نوێترین و رێکۆردارترین بانکە کە بە هۆی پێشلکردنی گەمارۆ ئابوورییە پەسندکراوەکان دژی رێژیمی ئێران ٩ میلیارد دولار جەریمەی نەختی کراوە.