کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵه هەڵوێستی نوێی حیزبی دێموکراتی بەرز نرخاند

17:28 - 1 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: لە دیداری کۆمەڵه و حیزبی دێموکرات‌دا، یەکگرتنی هێزە سیاسییەکان لە بەرانبەر سیاسەتە دژی گەلییەکانی ڕێژیم، بە مەرجی سەرکەوتن دانرا.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمەڵە(ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بە سەرپەرەستیی ئیبراهیم عەلیزادە دەبیر ئەوەڵی کۆمەڵە، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەئیەتێکی حیزب بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتی، پێشوازییان لێ کرا.

مەبەستی سەردانی هەیئەتی کۆمەڵە بۆ گەیاندنی پشتیوانی و هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات بوو کە لەم دواییانەدا پۆڵێک پێشمەرگەی لە ناوچەی شنۆ شەهید بوون.

لەم دیدارەدا، ئیبراهیم عەلیزادە دەبیر ئەوەڵی کۆمەڵە، هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەرز نرخاند و ئەو شەهیدانەی بە شەهیدی هەموو نەتەوەی کورد وەسف کرد.

پاشان مستەفا هیجری وێڕای سپاس لە هەڵوێستی هاوڕێیانی کۆمەڵە، باسێکی لەسەر وەزعی شپرزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکەش کرد و پێداگری لەسەر کۆدەنگیی هێزە سیاسییەکانی کورد کردەوە.

هەردوو لایەن لەسەر زۆر تەوەری جێگای بایەخی دوو لایەن قسەیان کرد و یەکگرتنی هێزە سیاسییەکان لە بەرانبەر سیاسەتە دژی گەلییەکانی ڕێژیم بە مەرجی سەرکەوتن دانرا.

15395.JPG

15396.JPG

15397.JPG

15398.JPG