کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی ساڵانەی پەنابەران و کۆچبەران لە ئاڵمان بەڕێوەچوو

14:04 - 21 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: لەو کۆنفڕانسەدا شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێکی دیکە لە رێکخراوەکانی ژنان لە ئاستی جیهاندا بەشدار بوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'کەژاڵ نەقشبەندی\'\' ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پەنابەران و کۆچبەران لە پارێزگای \'\'ئۆفێنباخ\'\'ی ئەیالەتی هێسین لە ئاڵمان بەشداریی کرد.
لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی پەنابەران و ژیانی کرێکارانی کۆچبەر و هەروەها راپۆرتی ساڵانەی کار و چالاکییەکانی کۆنفڕانسەکە و بواری ئابووریی لیژنەکان، کۆمەڵە بابەتێک بوون باسیان لەسەر کرا.