کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆکردنەوەی ماهوارە لە مەریوان ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە

15:36 - 17 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: رێژیم بە کۆکردنەوە و قەدەغەکردنی ماهوارە لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ئێران، دەیهەوێ پێش وشیاربوونەوە خەڵک بگرێت و سیاسەت و بەرنامەکانی خۆی لە نێو خەڵکدا برەو پێ بدات.


بەپێی راپۆرتی کودستان میدیا، رێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چەند گەڕەکێکی شاری مەریوان رژاونەتە سەر بان و نێو ماڵی هاووڵاتییان و دیش و رێسیڤێری ماهوارەکانیان زەوت کردووە.
شایەتحاڵێک بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزە ئینتزامییەکانی بە بێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی ئەو کارەیان کردووە و هەڕەشەی جەریمە کردنیشیان لە خاوەن ماهوارەکان کردووە.
هێرشی هێزە ئینتزامییەکان لەگەڵ بەرەنگاربوونەوە و ناڕەزایەتیی توندی دانیشتوانی شاری مەریوان بەرەوڕوو بووەوە.
پێشتریش لە شارەکانی سنە و پاوە، هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردبووە سەر ماڵی هاووڵاتییان و وێڕای خولقاندنی دۆخێکی تۆقێنەر، ماهوارەی هاووڵاتییانیان کۆکردبووەوە.