کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆکردنەوەی ماهوارە لە نەغەدە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە بەردەوامە

19:54 - 19 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: ژمارەیەکی زۆر لە ماهوارەی دانیشتوانی گوندەکانی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە زەوت کران.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٧ و ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزەکانی رێژیمی ئێران لە گوندەکانی قەرەقەساب و مەمەلیانی سەربە شاری نەغەدە، کۆمەڵێکی زۆر لە ماهوارەی هاووڵاتییانیان زەوت کرد.
هەر لەو پێوەندییەدا شەپۆلێکی بەرینی کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان و بڵاوکردنەوەی شەپۆلی پارازیت بە مەبەستی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی بەرنامە تەلەفزیۆنە کوردییەکان، لە شارەکانی مەریوان، شنۆ، پاوە، روانسەر، سنە و کامیاران دەستی پێکردووە کە پێشتر هەواڵەکانیان لە \'\'کوردستان میدیا\'\' بڵاو بووەتەوە.
کۆکردنەوەی ماهوارە لەلایەن رێژیمەوە لە حاڵێک دایە کە هەنووکە ماهوارە لە تێکڕای وڵاتانی جیهاندا بە بەشێکی سەرکی لە پێداویستیی ژیان دادەنرێ و یەكێک لە ئامرازە گرینگەکانی وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری دێتە ئەژمار.
هەنووکە ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان بە نیازی دروستکردنی ئامرازی پێشکەوتووتر لە ماهوارە لەمەڕ گەیاندنی خێرا و دروستی هەواڵ و زانیاری به هاوڵاتییان دان.