کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشە و گرفتەکانی وەرزێڕانی کورد هەروا بەردەوامە

15:36 - 4 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: پشکنین و پێش بە چوونە دەرەوەی چەوەندەر بۆ شارەکانی دیکە و نەکڕێنی تەواوی بەرهەمی چەوەندەرکاران و هەروەها نەدان و بەدوا خستنی بڕی پارەی چەوەندەرە فرۆشراوەکان، بووەتە کێشە بۆ وەرزێڕانی بەرهەمهێنەر.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەرزێڕکانی کورد وەکوو تۆیژەکانی دیکەی کۆمەڵگای کوردستان، لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە کەوتوونەتە ژێر زۆڵم و هەڵاواردنێکی یەکجار زۆرەوە.

چەوەندەرکارانی کورد کە بەشێک لە وەرزێڕانی پارێزگای ئورمیەن، ساڵانێکە لەگەڵ کێشە و گرفتێکی زۆر بەرەوروو دەبنەوە، بەڵام ئەم کێشە و گرفتانە سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی رێژیم لە ئەم سال دەخرێنە ساڵی داهاتووەوە و بەردەوام بە دروست کردنی بەربەست بۆ چەوەندەرکاران، کێشەیان بۆ زیاتر دەبێت.

پێشتریش، بە فەرمانی رێکخەری گشتیی کاروباری ئابووری و نێودەوڵەتی رێژیم لە ئورمیە، لە کردەوەیەکی چاوەڕوان نەکراودا هێزەکانی رێژیم لە خاڵی پشکنینی جاددەی پیرانشار – نەغەدە پێش بە چوونە دەرەوەی کامیۆنە بار هەڵگرەکان کە چەوەندەریان پێبووە؛ گرتبوو.

چەوەندەرکارانی کورد لە حاڵێکدا کە مەجبور بە فرۆشی بەرهەمەکنیان بە کارخانە قەندی پیرانشار بوون کە ئەم کارخانەیە، چەوەندەری وەرزێڕانی پیرانشاری بە بڕی پارەی کەمتر لە کارخانەی خۆی و ئیسفەهان کڕیوەتەوە و سەرەڕای ئەوەش بڕی پارەکەیانی پێنەداوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، چەوەندەرکارانی کوردی خەڵکی شنۆیەش لە نەدانی بڕی پارەکانیان لەلایەن کارخانەی قەندی نەغەدەوە پاش دوو مانگ لە کڕینی بەرهەمەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

سەرەڕای کڕینی بەرهەمی چەوەندەرکارانی کورد بە نرخی کەمتر لە کارخانە گەورەکانی تاران و نەدانی بڕی پارەی ئەوان، نەکڕینی تەواوی بەرهەمەکانی وەرزێڕانی کورد کێشەگەلێکن کە چەوەندەرکارانی کورد لەگەڵی بەرەوروو بوونەتەوە.

ئەم کێشە و گرفتانە بەردەوام لە نێوان چەوەندەرکارانی کورد بووەتە هۆی دەربڕینی نارەزایەتی، بەڵام کێشەی وەرزێرانی کوردی بە تایبەت چەوەندەرکاران هێستا چارەسەر نەکراوە.