کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی مەریوان کۆچی دوایی کرد

15:48 - 29 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: عوسمان سەعید زادە برای دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان و خەڵکی گوندی بایەوەی سەر بە شاری مەریوان بە هۆی راوەستانی دڵی، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی عوسمان سەعیدزادە برای دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان بە ناوەکانی شەهید مستەفا و عەلی سەعیدزادە خەڵکی گوندی بایەوە، سەر بە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد و لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

11437.jpg
عوسمان سەعیدزادە

کاک عوسمان پاش دەستبەسەرکرانی شەهیدعەلی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامی لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، بۆ ماوەی ٢ساڵ ئاوارە دەبێت و دوای ساڵێک هەواڵی تیربارانی براکەی بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە زیندانی ئەڤینی پێدەدەن.

عوسمان دوای خۆڕاگریی لە بەرامبەر هەموو ئەو زەخت و گوشارانەدا، لە ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی بە شەهید بوونی مستەفای برای لە ریزی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژ بە رێژیمی ئیسلامی لە ناو شەڕیکی شاری مەریوان، دیسان تووشی لێقەومان دەبێت.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵه و كەس وكاری كاك عوسمان دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.