کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمیی خزمەتگوزاریی لەش‌ساغی و دەرمانی لە پارێزگای ئورمیە

18:36 - 21 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: پرتوکاویی زیاتر لە سەدا ٨٧ی نەخۆشخانەکان و کەمیی تەخت و ئیمکانانی دەرمانی لە پارێزگای ئورمیە کێشە و گرفتێکی زۆری بۆ هاووڵاتییان درووست کردووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان و بە پشت بەستن بە وتەکانی سەرۆکی زانکۆی علووم پزشکیی ئورمیە هەنووکە زیاتر لە سەدا ٨٧ی کۆی نەخۆشخانەکانی پارێزگای ئورمیە پرتوکاون.

سەرەڕای پرتوکاویی نەخۆشخانەکان، کەمیی ئیمکانات وەکوو نەبوونی تەخت بووەتە هۆی ئەوەیکە کێشە و گرفتێکی زۆر بۆ هاووڵاتییان درووست بێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەر دەستدا هەیە پارێزگای ئورمیە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی داهاتوو پێویستی بە زیاتر لە ٥ هەزار تەختی نەخۆشخانە هەیە.

پاریزگای ئورمیە هەنووکە ١ هەزار و ٣٦٦ تەختی هەیە و پێویستی بە ١٦٠٠ تەختی نوێ لە نەخۆشخانەکان هەیە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان هاووڵاتییانی شاری ئورمیە لە ماوەی ساڵی رابردوودا لانیکەم بۆ دابینکردنی ٥١١ جۆر داروو لەگەڵ کێشەی جیدیی بەرەوڕوو بوونەتەوە.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا هاووڵاتییانی ئێرانی بە تایبەت هاووڵاتییانی کورد لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران بۆ دابینکردنی داروو لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوو بوونەتەوە.