کوردستان میدیا: خوێندکارێکی کوردی زانینگەی بەرگریی فینلاند، راپۆرتێکی لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیی رێژیمی ئێران لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاو کردەوە کە بەهۆی گوشاری رێژیمی ئێران ئەو بابەتە هەڵگیرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران لە فینلاند گوشاری بۆ کۆلیژی بەرگریی فینلاند لەمەڕ سڕینەوەی بابەتێک کە تێیدا لەسەر سیاسەتەکانی رێژیمی ئێران دواوە، هێناوە.
ئەو راپۆرتە لەلایەن خوێندکارێکی کوردی ئەو کۆلیژە لەسەر سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی رێژیمی ئێران نووسرابوو و بڵاو کرابووەوە.
رۆژنامەی \'\'هلسینکین سانۆمات\'\' لە زاری بەرپرسی کۆلیژی توێژینەوە ستراتیژییەکان تۆرستی سیەرین، نووسیویەتی: پاش وتووێژ لەگەڵ باڵوێزی ئێران ئەو بابەتە لە ماڵپەڕی کۆلیژ هەڵگیرایەوە.
لە ٢٠ ساڵی رابردوودا رێژیمی ئیسلامیی ئێران چەندین جار گوشاری بۆسەر بڵاڤۆک و بڵاوکراوەکانی فینلاند و زۆربەی وڵاتانی ئورووپاییدا لەمەڕ بڵاوکردنەوەی راپۆرتگەلێک سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێراندا هێناوە و هەڕەشەی لە کۆمەڵێکی زۆر لەو نووسەرانە کردووە کە راپۆرت و بابەتی پێوەندیدار بە رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان نووسیوە.