کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\" گوگڵ ئێرسی ئیسلامیی\" داهێنانێكی دیكەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران

15:15 - 20 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: وەزارەتی پێوەندیی و زانیاری رێژیمی ئێران رایگەیاند، بەم نزیكانە گوگڵ ئێرسی ئیسلامیی وەرێ دەخەین.
محەممەد حەسەن نامی بە هەواڵدەریی مێهری وتووە، بەمەبەستی بردنە سەری پلەی ئەمنیەتیی وڵاتانی ئیسلامیی ئەو تێكنولۆژییە هەتا چوار مانگی دیكە وەرێ دەخەین.
ئەو لێپرسراوە لە حاڵێكدا باس لە پاراستنی ئەمنیەتی وڵاتانی ئیسلامیی دەكات كە بەشێكی بەرچاو لەو وڵاتانە لەگەڵ رێژیمی ئیسلامیی ئێران كێشەیان هەیە و دەتوانین لەو پێوەندییەدا ئاماژە بە وڵاتانی عەرەبستان، كویت و یەمەن بكەین.
كارناسانی ئەو بوارە لەو باوەڕەدان رێژیمی ئێران بە وەرێ خستنی ئەو پڕۆژەیە دەیهەوێ دەستێوەردانی زیاتری كاروباری وڵاتانی دراوسێ بكات.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەر دەزگای قەزایی وڵاتی بەحرێن كەسێكی بە تاوانی سیخوڕی بۆ سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دە ساڵ زیندان حوكم دابوو.
لێپرسراوانی بەحرێن بە بەردەوامی رێژیمی ئێرانیان بە دروست كردنی بشێویی و نائارامیی لەو وڵاتەدا تاوانبار كردووە.
لەلایەكی دیكەوە وڵاتی عەرەبستانیش زیاتر لە پازدە هاووڵاتیی بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئیتلاعاتی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان سزا دابوو.