کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆلی رزێبار قوربانیی دەستی خەمساردییەکانی رێژیمی ئێران

15:05 - 5 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: زبڵ و پاشماوەی ئاشغاڵەکانی گەشتیاران و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیم لەو بوارەدا، هەڕەشە لە ژینگەی زرێبار و دەوروبەری دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، خەمساردیی رێژیمی ئێران لەمەڕ جێگیرکردنی فەرهەنگی ژینگەپارێزی لە نێو خەڵک و گەشتیارانی گۆلی زرێباردا، بووەتە مێمڵی ژینگەی ئەو گۆلە و رۆژ لە دوای رۆژ ژینگەی زرێبار بەرەو لەناوچوون دەچێت.

7554.jpg

زبڵ و پاشماوەی سەیرانکران و گەشتیاران و هەروەها پەرداخە نایلۆنییەکانی چایی‌فرۆشەکان لە دەوروبەری ژینگەی زرێبار و رژانی ئەو پاشماوانە لە کاتی بارینی باران بۆ نێو گۆلی رزێبار، مەترسیی جیدیی بۆ گیانداران و ژینگەی نێو ئەو گۆلە دروست کردووە.
ئەمە لە کاتێک دایە کۆمەڵێک رێکخراوی خەڵکی و NGO بە شێوەی خۆڕسک لەنێو چالاکان و ژینگەپارێزانی مەریوان لەمەڕ پاقژکردن و خاوێن راگرتنی ژینگەی رزێبار دروست بووە و سەرەڕای ئەنجام دانی چەندین هەڵمەتی هەرەوەرزی و خاوێنکردنەوە، بەهۆی زیادبوونی رێژەی گەشتیاران، هێشتا هەر ژینگەی ئاوی رزێبار مەترسیی لەسەرە.

چالاکانی ژینگەپارێزی لەو بڕوایە دان رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر پاراستنی ژینگەی مەریوان و دروستکردنی بەربەست و گرفت بۆ رێکخراوەکانی چالاکی بواری ژینگەپارێزی، بەرپرسیاری یەکەمی تەفروتوونا بوون و لەناوچوونی ژینگەی گۆلی زرێبار و دەوروبەریەتی.