کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیراوێکی سیاسیی کورد لە مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

15:22 - 17 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: پەرویز عەلیـڕەمایی گیراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ئاوایی \'\'بێساران\'\'ی سەربە مەریوان، پاش ٤٠ رۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پەرویز عەلیـڕەمایی بەندکراوی سیاسیی کوردی ناوچەی مەریوان لە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز ١٣٩٢ی هەتاوی، پاش ٤٠ رۆژ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی بارمتە بەر درا.
پەرویز عەلیـڕەمایی کوڕی حەسەن تەمەن ٣٢ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی \'\'مووسک\'\'ی مەریوان، لە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەی ١٣٩٢ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا.