![](/weney-mallperr/7118.jpg)
كوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەریوان دەستیان بە كۆكردنەوەی ماهوارە و دیشی هاووڵاتیان كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەگەڕەكەكانی سێڕێیانی بێهزیستی، كوورەی مووسەوی و كەمەربەندی ماهوارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان دەستی بەسەردا گیراوە.
هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئێران بەشێوەی گرووهی چوونەتە سەربانی ماڵەكان و دەستیان بە كۆكردنەوەی دیشەكان كردووە.
هەرلەو پێوەندییەدا خێرایی ئینترنێتیش بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بۆتەوە و هێڵی تلەفوونیش كێشەی بۆ دروست بووە.
بەوتەی شایەتحاڵان، هێزە ئینتزامییەكان بەبەردەوامی سەقاڵی گەشت لێدان بەناو شەقام و كۆڵانەكانی شاردان و لەزۆر حاڵەتیشدا لێكۆلینەوە لە لاوەكان دەكەن.