کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فێدراڵ لە لەندەن بەڕێوە چوو

16:35 - 25 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فێدراڵ لەشاری لەندەن بە بەشداری ١٢ حیزب و رێكخراوەی سەر بە نەتەوەكانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە سەرەتای كۆبوونەوەكە كە رۆژانی هەینی و شەممە رێكەوتی ٢٣ و ٢٤ی خاكەلێوە بەڕێوە چوو، راپۆرتی رێكخەری كۆنگرە پێشكەش كرا و خرایە بەر باس. پاشان نوێنەری كۆمیتەی وڵاتەكان، كۆمیتەی پێوەندی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، كۆمیتەی پێوەندییە نێونەتەوەییەكان، كۆمیتەی ماڵی و كۆمیتەی ئێنتشارات راپۆرتی كار و چالاكیەكانی خۆیان پێشكەشی ئەندامانی كۆنگرە كرد.
لە درێژەی دانیشتنەكاندا، پاش باس لەسەر رەوشی نەتەوەكانی ئێران و گۆڕانكاری لەناوچە، ئەساسنامەی كۆنگرە خرایە بەرباس و هەیئەتی بەڕێوەبەری نوێ بۆ دوو ساڵی داهاتوو هەڵبژێردران و هەروەها هەندێ بڕیار لەسەر سیاسەت و كار بۆ دووساڵی داهاتووی كۆنگرە دران.

4401.jpg
لەم دانیشتنەدا نوێنەرانی ئەم حیزب و رێكخراوانە بەشدار بوون:

ـ حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

ـ حیزبی خەڵكی بەلووچستان

ـ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

ـ بزووتنەوەی فێدراڵ - دێمۆكراتی ئازەربایجان

ـ پارتی ئازادیی كوردستان

ـ بزوتنەوەی یەكگرتووی بەلووچستانی ئێران – كۆماریخوازان

ـ حیزبی یەكگرتنی بەختیاری و لورستان

ـ حیزبی تەزامۆنی دێمۆكراتیكی ئەهواز (عەرەبستان)

ـ رێكخراوەی بەرگری لە مافی نەتەوایەتی خەڵكی توركمەن

ـ رێكخراوەی خەڵكی كرمانج

ـ كانوونی فەرهەنگی و سیاسی ئازەربایجان

ـ كانوونی فەرهەنگی و سیاسی خەڵكی توركمەن